به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوغو پرینجەک، سەرۆکی پارتی وەتەنی لە لێدوانێکدا بە پاڵپشتی لە ڕەخنەی ئەم دواییەی ئایهان بیلگن، شارەوانی لەکار دەرکراوی شاری قارس لە پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند: هەڵسوکەوتەی بیلگن زۆر بوێرانە بوو. ئەو هەڵوێستە لەلایەن نەتەوەکانەوە ڕێزی لێ دەگیردرێت.
پرینجەک لە درێژەدا وتیشی: دەوڵەتی تورکیا عەبدوڵڵا ئۆجالان بەزوویی ئازاد دەکات و ناچاری دەکات کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بە پارتەکەی بڵێت کە چەکی خۆیان دابنێن و بڵێن کە هەڵەمان کرد.
342/